بەشدار عوسمان، برای سەردەشت عوسمان ڕایدەگەیەنێت، 16 ساڵە بەو شەقامەدا نەڕۆیشتووم کە سەردەشتی تێدا ڕفێندراوە.
بەشدار عوسمان، برای سەردەشت عوسمان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەرگەگرتنی ئەو کارەساتەی بەسەر سەردەشتدا هات، بۆ من زۆر قورسە، 16 ساڵە بەو شەقامەدا نەڕۆیشتووم کە سەردەشتی تێدا ڕفێندرا.
وتیشی، ئەمەش بەشێکە لە سووربوونی ئێمە تا ئەو دەسەڵاتدارانە هێندە بە ئاسانی دەسیان نەچێتە خوێنی خەڵک.