پێشبینییەکانى کەشناسى: ئەمڕۆ و سبەى باران نابارێت

ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەرى بارانبارین لەئارادانییە و بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى سبەینێ پلەى گەرمى بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و، پلەى گەرمى نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە سبەینێش بەپێى پێشبینییەکان، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و، پلەى گەرمى (3-4) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو (هەولێر 23 پلە، سلێمانی 21، دهۆک 22، کەرکوک 25، زاخۆ 22، هەڵەبجە 20، سۆران 18، حاجی ئۆمەران 7 و گەرمیان 23 پلە) دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیامێكی پیرۆزبایی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: كەسێك دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێكمان دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای شاری هەولێر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share