دەیان کەسایەتیی قەزای چەمچەماڵ لەپێناو گەیاندنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، داوادەکەن بەشێوەی گرێبەست ئاوی گۆپتەپە بگەیەندرێتە قەزاکە.
داواکارییەکە لەسەر پێشنیاری ئارام نەجات، سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ خراوەتەڕوو، تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پرۆژەکە “لەڕێگەی کۆمپانیای دانە غازەوە جێبەجێ بکرێت و کۆمپانیا ناچار بکرێت بە ڕاکێشانی یٔاوەکە و دواتر لەو سەرچاوە سروشتییانەی کە لە خاکی چەمچەماڵ دەردەهێندرێن، ڕێژەیەک بۆ کۆمپانیاکە تەرخانبکرێت تا ئەو کاتەی تێچووی پرۆژەکە تەواو دەبێت.