لەدوای ئەو ناکۆکیانەی کەوتە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئیلۆن مەسک ملیاردێری جیهان رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی بە حزبێکی سیاسیی نوێ هەیە.
ئیلۆن مەسک لە راپرسییەکدا کە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، پرسیوویەتی، “ئەمریکا پێویستی بە دامەزراندنی حزبێکی نوێ هەیە؟”، لە وەڵامدا 80% ی بەشداربووان نووسیوویانە، “بەڵێ”.
شەوی رابردوو کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ترەمپ بەنیازنییە قسە لەگەڵ مەسک بکاتەوە و ئۆتۆمبێلە تێسلاکەشی دەفرۆشێت.
هاوکات بەشێک لە میدیاکانی وڵاتەکە بڵاویانکردەوە، مەسک هەوڵیداوە قسە لەگەڵ ترەمپ بکات، بەڵام ناوبراو رەتیکردووەتەوە.