پەیامنێر و وێنەگرێكی تۆڕی میدیایی ئێستا لە مەخمور دەستبەسەركران

پەیامنێر و وێنەگرێكی تۆڕی میدیایی ئێستا لەلایەن هێزێكی عێراقییەوە لە مەخمور دەستبەسەركران.

ئەیوب عەلی وەرتێیی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، “دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش بازگەی كاتییان لە قەزاكە داناوە و جموجۆڵەكانی چەكدارەكانیان ڕووی لەزیادبوون كردووە، ئەمڕۆ وەك ستافی تۆڕی میدیایی ئێستا بۆ ئەنجامدانی ڕاپۆرتێك چووینە قەزاكە”.

وتیشی، “لەلایەن ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای عێراقەوە بۆ ماوەیەك دەستبەسەركراین لەگەڵ وێنەگەرەكەم و مۆبایلی وێنەگرەكەش لەلایەن سەربازێكەوە شكێندرا”.

ئەیوب باسی لەوەشكرد، “پاش لێكۆڵینەوەكردن و چاودێریكردنی مۆبایلەكانمان، دوای كاتژمێرێك لەدەستبەسەركردنمان ئازادكراین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان دووبەردانی: تاوەكو یەك هەفتەی دیكە پرسی مووچە چارەسەرنەكرێت هەڵوێستمان دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو یەك هەفتەی دیكە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرنەكرێت هەڵوێستمان دەبێت. شیروان دووبەردانی،…
Total
0
Share