لە کۆی 208 ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا 196یان کۆنترۆڵکراون

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆنترۆڵکردنی 196 ئاگری وڵاتەکەی لەکۆی 208 ئاگری دارستانەکانی تورکیا ڕاگەیاند، دڵنیاییدا کە هەموو هەوڵەکانیان بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ئاگرەکان دەخەنەگەڕ.

تائێستا 208 ئاگر لە 44 ناوچەی تورکیا کەوتوونەتەوە و تائێستا نەتوانراوە بەتەواوی کۆنترۆڵ بکرێت لەکاتێکدا ڕووی ڕەخنە و ناڕەزاییەکان لە سەرۆک کۆماری تورکیایە بەوەی تواناکانی وڵاتەکەی لەدابینکردنی کەرەستەی پێویستی ئاگرکوژێنەوە وەک پێویست نین.

لە دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، “هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی وڵاتەکەماندا کەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی وڵاتەکەی ئێستا هەموو هەوڵەکانیان بۆ کوژاندنەوەی ئەو 12 ئاگرە خستووەتەگەڕ کە لەهەریەکە لە ئەنتالیا، مۆگلا و چەند ناوچەیەکی دیکە ماون.

ڕایگەیاند، چوار هێڵیکۆپتەریان لە ئۆکرانیاوە پیگەیشتووە کە دەتوانن بەبەردەوامی 24 کاتژمێر کاریان پێبکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای وڵات کەوتەوە و تائێستا بەوهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن: ئاسمانی ئوردن بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن رایدەگەیەنێت، کاتژمێر 7:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە. دەستەکە رایگەیاند، ئاسمانی…
زیاتر ببینە

ترامپ: هەنگاوەکانی ئاگربەست لە غەززە بەرەوپێشچووە و پێدەچێت بەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت

پڕۆسەی ئەنجامدانی ئاگربەست لە غەززە خێراتردەبێت و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت،”هەنگاوەکان زۆر نزیکن”. دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە…
Total
0
Share