كازمی: بایكۆتكردنی هەڵبژاردن خزمەت بەكەس ناكات

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق

دوابەدوای گەڕانەوەی لە سەردانەكەی بۆ ئەمریكا، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژە بە دەستكەوتەكانی سەردانەكە دەكات و دەربارەی هەڵبژاردنیش دەڵێت، بایكۆتكردنی پڕۆسەكە خزمەت بە كەس ناكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری پاش سەردانێكی چەند ڕۆژە بۆ ئەمریكا گەڕانەوە بەغداد.

نوسینگەكەی لەسەر زاری كازمییەوە بڵاویكردەوە، سەردانەكە بووەتە مایەی چەسپاندنی بنەماكانی پەیوەندی و هاوبەشیی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە چەندین بواری جیادا كە گرنگترینیان، ئاسایش، ئابوری، تەندروستی، فێركردن، ڕۆشنبیری، وزە، ژینگە و وەبەرهێنانە، جگە لە دەروازەكانی دیكەی هەماهەنگی دووقۆڵی بونیادنەرانە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی، “ئەوەی ڕێككەوتنی لەسەر كراوە نەهێشتنەوەی هیچ هێزێكی شەڕكەری ویلایەتە یەكگرتووەكانە لە عێراق لە 31ی كانونی یەكەمی 2021”.

هەروەك لەو سەردانەدا 17 هەزار پارچەی شوێنەواری گەڕێندراونەتەوە، كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان وەرگیراوە و بەهەمان فڕۆكەی شاندەكە گەڕێندراوەتەوە عێراق، وەك ئەوەی لە بەیاننامەكەدا هاتووە.

دەربارەی هەڵبژاردنیش سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، “بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكان خزمەت بە كەس ناكات و، كارێكی جددیمان لەبەردەمدایە لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن” جەختیشیكردەوە لەسەر بوونی “متمانەی بە بەشداری گەلی عێراق لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی 2021”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕێواز فایەق: ئەو بەربەستانەی بۆ مەرامی تایبەت دروستکرابوون نەھێڵران

بابەتی دواتر

دوو تۆڕی داعش لە سلێمانی و چەمچەماڵ دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share