پارێزەرانی بەرواری و بەرۆشكی: هیچ بەڵگەیەكی تاوانباركردنیان نییە

دانیشتنی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی لە دادگای ھەولێر دواخرا، یەكێك لە پارێزەرانی دەستگیركراوەكانیش دەڵێت، “ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە هەردووكیان تاوانبار بکات”.

جارێكی دیكە ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنی دادگاییكردنی هەریەكە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی چالاکوانانی بادینان لەلایەن دادگای ھەولێرەوە دواخرا.

یەكێك لە پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینانیش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە بیسەلمێنێت بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات”.

وتیشی، “شایەتحاڵەكان ئاگاداری ئەو ئیفادە نەبوون، كە بەناویانەوە لەسەر دۆسیەكە دراوە”.

باسی لەوەشكرد، “دۆسییەکەی بەدەل بەرواری ڕەوانەی پێداچوونەوە كراوە، بۆئەوەی پێداچوونەوەی پێدا بكرێت”.

ڕوونیشیكردەوە،”ئەگەر دادگای پێداچوونەوە هەر تێبینییەكیان هەبوو لەسەر دۆسییەکە دەینوسن و دەشتوانن هەر لەوێ دۆسییەکە دابخرێت و دادگای تەمیز بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەربکات.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داواكاریی دەرماڵەی خوێندكاران گەیەندرایە لایەنی پەیوەندیدار

پارێزگارى سلێمانى لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “پشتیوانی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و پەیام و…
Total
0
Share