پێنج ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەرێم خەرجدەكرێت

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێنج ملیار دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 وەك وەجبەی یەکەم گەیشتە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، “دوای پشووەکانی جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاراندا”.

وەك ئەوەی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە دابەشكردنەكە بەپێی شارەكان بەمجۆرە بێت.

هەولێر.. یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار
سلێمانی.. دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار
دهۆک.. یەک ملیار دینار.

بابەتی پێشتر

هەموو کەس لە کەشتییەکەی یەکێتیدا جێیدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نەوتی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی سوتانی نەوتهەڵگرەكە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share