ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ تاوانەکانی شەش مانگی ڕابردووی تورکیا لە عەفرین بڵاودەکاتەوە

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ئاشکرایکرد لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا تورکیا لە عەفرین، 38 تاوانی کوشتن و 303 ڕفاندنی ئەنجامداوە، داواش دەکات لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بچنە شارەکە بۆ بینینی ڕوداوەکان.

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، لەژێر ناوی “ئەو تاوانانەی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا داگیرکەری تورکیا لە عەفرین ئەنجامیداون”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەرواری 2021/1/1 تاوەکو 2021/7/1 تورکیا 35 هاوڵاتیی کوشتووە، لەو ژمارەیە نۆ ژن و 13 منداڵ هەن.

ڕفاندنی هاوڵاتییانی کورد، بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ ئیدارەی پێشوو کە ژمارەیان دەگاتە 303 کەس، لەو ژمارەیەش 25یان ژن و منداڵن.

دەرکردنی دانیشتوانی ناوچە کشتوکاڵییەکان لە کێڵگە زەیتونەکان و کێڵگەکانی سێو، هەروەها فرۆشتنی ئەو بەروبوومانە بەناوی بەرهەمی تورکیاوە.

بڕینەوەی زیاتر لە 13 هەزار و 230 و سوتاندنی پێنج هەزار درەخت، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی 11 هەزار درەختی دیکە.

کارکردن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و دروستکردنی 10 ئۆردوگای نیشتەجێکردن لە زەوییە کشتوکاڵییەکان، کە موڵکی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە بەبێ وەرەبووکردنەوە و هەڕەشەلێکردنیان بە کوشتن و ڕفاندن ئەگەر سکاڵا تۆماربکەن.

سەپاندنی زمانی تورکی هاوشانی زمانی عەرەبی لە خوێندنگەکاندا و نەهێشتنی زمانی کوردی  لەسەر بڕوانامەی ناوەندی و ئامادەیی و نوسراوی مامۆستایان و فەرمانبەران.

بردنی سامان و شوێنەوارەکانی ناوچەکە بۆ ناو خاکی تورکیا کە ژمارەیان 18 شوێنە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پرسی ئامادەبوونی وەزیرەکانی لە دانیشتنی ڕابردووی پەرلەمان تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا کە بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت، پرسی دەرئەنجامی ئامادەبوونی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن و شکاندنی جامی حەوت ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نوسینگەی رۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە جامی حەوت ئۆتۆمبێلیان…
Total
0
Share