مەلا بەختیار لە نزمی ئاکاری ڕۆژنامەگەری و درۆهەڵبەستن نیگەرانە

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، نیگەرانە کە هەندێک سایت و پەیج بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک “درۆ” بەناوی ئەوەوە هەڵدەبەستن.

مەلا بەختیار ڕایگەیاند، “لە یەک دوو سایت و پەیجدا، درۆیەکی شاخدار بڵاوکراوەتەوە، گوایە، (بەندە_ مەلا بەختیار) لە دیداری بەرێز مەسعود بارزانی دا، بۆ دروستکردنی کێشە لە ناو یەکێتیدا، رێكکەوتووم”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت، “پێم خۆشبوو بە ناوی ڕاشکاوی خۆمەوە، ئەم درۆیەش بەدرۆ بخەمەوە، هەرگیز قسەی وا لە دیدارماندا نەهاتۆتە ئاراوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، قسەمان لەسەر ڕوونەدانی شەر لەگەڵ   پەکەکە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کردووە، بە چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ بەڕێز لاهور شێخ جەنگی-شەوە”.

مەلا بەختیار جەختیکردووەتەوە، کە پێویستە کۆنگرەیەکی کوردستانی لە هەرێمدا سازبدرێ، بۆ ئەوەی هەموو لایەك، پێکەوە، لایەنەکانی دەسەڵات و بەرهەڵستکار و پسپۆر و ڕێکخراوە مەدەنیەکان، رێگەچارەسەری دۆخەکە بدۆزنەوە.

لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە هەندێک پەیج و سایتدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی وتوشیەتی، “بەڕاستی مایەی قێزە، سایت و پەیجی ڕستکراوی بەستە دۆلار، ئەم درۆیانە هەڵدەبەستن”.

بابەتی پێشتر

گروپ چاتی ژنانی داعش لە تێلیگرام.. گرنگترین باسەكانی چین؟

بابەتی دواتر

كێشەی كارەبا لە ئێران ژماردنی پێچەوانەی لەناوبردنی ئیسرائیلی ڕاگرت!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share