لە وەرزی گەرمادا ڕێژەی تاوان لە هەولێر بەرزتربووەتەوە

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 7 هەزار حاڵەتی تاوان تۆمارکراوە و لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرماشدا حاڵەتەکان زیاتر بوون.

بەپێی ئامارەکە لە مانگی یەکی ئەمساڵ هەزار و 254 تاوانی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە لە مانگی پێنجی ئەمساڵ ڕێژەکە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 582 حاڵەتی تاوان.

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکردووە، “بەکۆی گشتی لەماوەی شەش مانگدا 7 هەزار و 981 تاوان تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 7 هەزار و 209 حاڵەتیان لەلایەن پۆلیسەوە ئاشکرا کراوە.

لەبارەی ڕووداوەکانی کوشتنەوە، پۆلیسی دەڵێت، “لە سنوری پارێزگای هەولێر بۆ شەش مانگ 34 حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 31حاڵەتیان ئاشکراکراون و ڕێژەی (ئینجاز) بۆ پۆلیس ٪91 بووە.

May be an image of text

No photo description available.

بابەتی پێشتر

تورکیا پەرلەمانی ئەوروپا بە هاوکاریی هەدەپە تۆمەتبار دەکات

بابەتی دواتر

فایزەر داوای ڕەزامەندی بۆ ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەی دەکات، تەندروستیی ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share