ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ: ئێران هەڕەشەی لە دوو کارمەندمان کردووە لە هەولێر

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایدەکات، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڕەشەیان لە دوو ئەندامی ئەوان کردووە، کە لە شاری هەولێر دادەنیشن.

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕێکخراوە جیهانییەکان و هاوڵاتییان دەڵێت، ” لە نوێترین حاڵەتدا ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران هەڕەشەی جیدییان لە دوو ئەندامی ڕێکخراوەکەمان بە ناوەکانی ژیلا موستەئجێر و ئەرسەلان یارئەحمەدی کردووە کە لە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ” هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە بانگکردنی بەردەوام و نایاسایی ئەندامانی بنەماڵەی ئەم دوو کەسە، لە ناوخۆی ئێران و باسکردنی تایبەتیترین باسەکانی ژیانی ئەو دوو کەسە بە بنەماڵەکانیان وتووە، کە ئێمە زانیاریی تەواومان لە سەریان هەیە و هەڕەشەیان کردووە کە بە زوویی کردەوەی تایبەتمان بەرانبەریان دەبێت”.

ڕێکخراوەکە بەرپرسیارێتی گیانی ئەو دوو کارمەندەی خستووەتە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڕەشەکەی بە جدی وەرگرتووە.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، گرنگی بە کوژران و زیندانیکردنی هاوڵاتییانی کورد دەدات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مانگانە و ساڵانە لەسەر ئەو پێشێلکاریانە ڕاپۆرتی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت بەمەبەستی قیرکردنی.…
زیاتر ببینە

سەرخێڵ كەمال بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد

سەرخێڵ كەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەبۆنەی یادی 50هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەزاری سەرۆک مام…
Total
0
Share