حكومەتی هەرێم: هیچ باجێک زیادی نەکردووە

ئەنجوومەنی باڵای ئابوری هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتویی پەرەپێدانی دۆخی ئابوری و ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی و باشترکردنی بژێوی هاوڵاتیان گفتوگۆی لەسەرکرا .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم، “لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەریم ئاماژەی بەوەکردووە، کاری لە پێشینەی حکومەت، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت، حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو بایەخدان بە داهاتە گشتییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان،بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژەکان و ڕەخساندنی هەلیکار” .

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر ڕێکخستنەوەی باج و ڕسومات و میکانیزمی کۆکردنەوەی باجەکان بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی باج و ڕسومات بکات .

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “کابینەی نۆیەم هیچ باجێکی زیاد نەکردووە، بەڵکو تەنیا شێوازی کۆکردنەوەی باجەکانی ڕێکخستووەتەوە و ئەو باجانەی پێشتر بە پێی یاسا دانراون، کۆیان دەکاتەوە بە بێ ئەوەی کاریگەرییەکی نەرێنی لە سەر بژێوی هاوڵاتیان و بەتایبەتی چینی هەژار و مام ناوەندی کۆمەڵگە و جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەبێت” .

هەر لە کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لە دروستکردنی هاوسەنگی نێوان پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و دیاریکردنی نرخ و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەی نرخ، هاوکات وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانە، بە ڕەچاوکردنی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەکاربەرانی هەرێمی کوردستان .

هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و نەهێشتنی ڕۆتین ، لەو ڕووەوە بڕیاردرا بە دابەزاندنی دەسەڵاتەکانی تایبەت بە کەرتی وەبەرهێنان و مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان .

بابەتی پێشتر

لە کاتی ڕاوەماسیدا نارجۆکێک بە دوو گەنجدا تەقیەوە و کەسێکیان گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

کۆمپانیایەکی ڕوسی بواری نەوت لە عێراق پشکەکانی بۆ کۆمپانیا چینییەکان چۆڵدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە، حكومەتی ناوەند ئامادەیە ئەو پارەیە بدات؟

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەرتی تایبەت دەسەڵاتدارە بەسەر كەرتی نەوت لە هەرێمدا پێچەوانەی عێراق كە موڵكداری كەرتەكە دەگەڕێتەوە…
Total
8
Share