ئەردۆغان دۆزینەوەی 85 ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی ڕاگەیاند

سەرۆككۆماری توركیا دۆزینەوە بڕێكی زۆری گازی سروشتی لەلایەن وڵاتەكەیەوە ئاشكراكرد، ڕاشیگەیاند، “توركیا چاوی نەبڕیوەتە ماف و زەوی هیچ كەس”.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم، كه‌شتیی فاتیح بۆ گه‌ڕان و پشكنینی وزه-ی به‌سه‌ر كرده‌وه، لەنێو كەشتییەكەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “لە ناوچەی تونا-1 لە گۆڕەپانی ساکاریا بە تێکڕایی بە ڕێژەی 405 ملیار مەتر سێجا یەدەگی گازی سروشتی دۆزراوەتەوە”.

ئەردۆغان ئەوەشی ڕاگەیاند، “ئامانجمان ئەوەیە لە 2023دا دەست بکەین بە بەرھەمھێنانی ئەم گازە، هەروەها لە ئەنجامی شیکاریی تاقیکردنەوە و کارە پڕ وردەکارییەکانی ئەندازیاری، 85 ملیار مەترسێجای دیکە بۆ یەدەگی گازەکە زیادی کردووە”.

سەرۆكکۆماری تورکیا، لەبارەی یەدەگی گازی سروشتی وڵاتەكەی وتی، “ئەو یەدەگەی لە دەریای ڕەش دۆزیوماناتەوە تاوەکو ئێستا گەورەترین سەرچاوەی ھایدرۆکاربۆنە کە لە وڵاتەکەمان دۆزرابێتەوە، بە ڕازینەبوون بە پەراوێزخستنی تورکیا لە دابەشکردنی سەرچاوەکانی ھایدرۆکاربۆن لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەرگامان بە ڕووی قۆناغێکی نوێدا کردەوە”.

ئەردۆغان باسی لە ھەوڵەکانی تورکیا بۆ گەڕان بە دوای سەرچاوەی سروشتی کرد و ئاشكرایكرد، “درێژە دەدەین بە گەڕان بە دوای سەرچاوەکانی ھایدرۆکاربۆن لە دەریای ڕەش و دەریای سپیدا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر پرسی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەشێوەیەکی دادپەروەرانە چارەسەر نەکرێت، ئەوا بە فەرمی ڕاگەیاندنی کۆتاییھاتنە بە یەکێتیی ئەوروپا، ئێمە چاومان نەبڕیوەتە زەوی و مافی هیچ كەسێك”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا بۆ ویلایەتی دووەم هەڵبژێردرایەوە

بابەتی دواتر

'كوشتنی بەكۆمەڵ' لە سەڵاحەدین ئەنجامدراوە و پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی حەشد دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ “هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن”‏

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات، بەپێی ڕوونکردنەوەکە یەکێک لە هۆکارەکان لەناوچوونی…
Total
0
Share