بافڵ تاڵەبانی: ئاڵای پیرۆزی کوردستان شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی ڕوداوەكانی ئەمڕۆی بەغداد و بێڕێزی كردن بە ئاڵای كوردستان ڕایگەیاند، “ئاڵای پیرۆزی کوردستان شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە و ھیچ بیانوو و پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان کە قوربانیمان بۆداوە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، “ئاڵای پیرۆزی کوردستان، شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان کە قوربانیمان بۆداوە”.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت کە مێژووی برایەتی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و سەرنەوینەکردنە بۆ دوژمنانی خاک و گەلەکەمان”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەکانمان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەکێتییەکەی مامە، کە دەستیپێوەدەگرین و دەیپارێزین”.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە ھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە یەکخستنی ڕیزەکانی گەلەکەمانە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تەحەدییەکان و لەگەڵ دڵسۆزەکانمان لە بەغداد و ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان لە ھەڕەشەکان بپارێزین، ھەر شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان”.

ئەو ڕاگەیەندراوەی بافڵ تاڵەبانی، دوای ئەوە دێت چەند خۆپیشاندەرێك لە بەغدادی پایتەختی عێراق، هێرشیان كردە سەر بارەگای پارتی و سوكایەتییان بە ئاڵای كوردستان كرد و ئاگریان تێبەردا.

بابەتی پێشتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە 40 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

كازمی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكەی بەغداد پێكهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share