هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زانیاریی بە ئێستا دا.. ئەمریكا وەڵامی هێرشەكانی سەر هێزەكانی لە دێرەزور دایەوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، ئەمریكا وەڵامی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هێزەكانی لە دێرەزور داوەتەوە.

واین مارتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزەكانی ئەمریكا دوای هێرشكردنە سەر هێزەكانیان لە نزیك کێڵگەیەکی نەوتیدا لە ناوچەی ڕیفی دێرەزور، بە بۆردومانكردن وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە.

وتەبێژەكەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا وەكو وەڵامدانەوەیەك و بۆ بەرگریكردن لەخۆی، موشەكبارانی ئەو شوێنەی كردووە، كە هێزەكانی ئەمریكای لێوە كراوەتە ئامانج.

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی باسی زیانەكانی هێرشەكەی سەر بنكە سەربازییەكە و وەڵامەكەی ئەمریكای نەكردووە، بەڵام شەوی ڕابردوو ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، “لەلایەن میلیشیاكانی نزیك لە ئێرانەوە چەند گوللـە تۆپێك ئاراستەی کێڵگەی نەوتی عومەر كراوە لە ناوچەی ڕیفی دێرەزور، کە هێزەکانی ئەمریکا کردوویانەتە بنەکەی سەربازیی خۆیان”.

ڕوانگەی سوری باسیلەوەشكردبوو، “چەند ئوتۆمبێلێک لەو بنکەیە سوتاون، كە سوپای ئەمریکای تێدایە”.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكراشیكردووە، “میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە ئەو بنکەیەی سوپای ئەمریکایان کردووەتە ئامانج”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا لە ئەمریكا نیگەرانە
دوای دانانیەتی لە لیستی وڵاتانی تێوەگلاو لە بەسەربازكردنی منداڵان

توركیا نیگەرانە لەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خستویەتیە لیستی ئەو وڵاتانەوە، كە تێوەگلاون لە بەسەربازكردنی منداڵان، ئەمەش بەهۆی پەیوەندی…
زیاتر ببینە

حەسەن ڕۆحانی: یەکپارچەیی و ئارامی عێراق ئەولەویەتی ئێرانە

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەمیشە ئەولەویەتیداوە بەوەی عێراق یەکپارچە بێت و ئارامبێت،…
Total
0
Share