تەندروستیی جیهانی لەبارەی دەلتا پڵەسەوە: پێویستە وەڵامدانەوەی خێرامان هەبێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای دەلتا پڵەس دەدات و دەڵێت، ڤایرۆسەکە بە ڕێژە و خێراییەکی زۆر زیاتر لە جۆرەکانی پێشوو دەگوێزرێتەوە، داواش لە وڵاتانی جیهان دەکات وەڵامدانەوەی خێرایان بۆی هەبێت.

لەکاتێکدا زنجیرەی گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا پڵەس لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیگەرانیی خۆی لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە پیشاندەدات و داوای هەموو هەوڵێک دەکات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی.

لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا، میلیتا فۆینۆڤیچ نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕوسیا وتی، لەکاتی توشبوونی کەسێک بە دەلتا پڵەس ژمارەیەکی زۆر زیاتری خانەکانی توشی ئەو ڤایرۆسە دەبن، لەهەمانکاتدا ژمارەیەکی زۆر زیاتری خەڵک بەخێراییەکی زیاتر ڤایرۆسەکەیان بۆ دەگوێزرێتەوە.

جەختیکردوە، “دۆخی ئێستا جێگەی نیگەرانییە، ڤایرۆسەکە بەخێرایی دەگوازرێتەوە، پێویستە دەستبەجێ وەڵامدانەوەمان بۆ دۆخەکە هەبێت”.

وتیشی، بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێیەکە پێویستیی بە پابەندبوونی زیاتری وەرگرتنی ڤاکسین هەیە، هەروەها بەکارهێنانی ماسک ڕێکارێکی دیکەیە، ئەمە جگە لەوەی هۆشداری دەدات لە لە ئەگەری دووبارە كاركردن بە قەدەغەی هاتوچۆ.

دەلتا پڵەس جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری دەلتا-یە، کە بۆ یەکەمجار لە هیندستان سەریهەڵدا، ڤایرۆسەکە لانیکەم دوو هێندەی جۆرە سەرەكییەكە خێراتر دەگوازرێتەوە و کەسی توشبوو دۆخی تەندروستیی سەختتر دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی شەش تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەكات

بابەتی دواتر

لوتكەی عێراق، ئوردن و میسر.. پڕۆژەی شامی نوێ چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share