یەكێتیی ئەوروپا تیمێك بۆ چاودێریكردنی ھەڵبژاردنەكان دەنێرێتە عێراق

یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریدا تیمێك بۆ چاودێریكردنی ھەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق، كە بڕیارە لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ڕەوانەی عیراق بكات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نوێنەرانی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق، لە كۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە لۆكسمبۆرگ، جۆزێف بۆرێل نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، پاڵپشتیی یەكێتییەكەی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق بۆ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە دووپاتكردووەتەوە.

باسیلەوەشكردووە، “لەسەر داوای حكومەتی عێراق، یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریداوە تیمی خۆی بۆ چاودێریكردنی ھەڵبژاردنە پێشوەختەكە ڕەوانەی عیراق بكات”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا ھاتووە، “یەكێتیی ئەوروپا جارێكی دیكە پاڵپشتی خۆی بۆ ھەوڵەكانی حكومەتی عێراق دووپاتدەكاتەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، كە لەلایەن عێراقییەكانەوە بەڕێوەببرێت، لەگەڵ ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق”.

بڕیارە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیی عێراق ئەنجام بدرێت، تیایدا نزیكەی 25 ملیۆن و 140ھەزار دەنگدەر مافی بەشدارییكردنیان لە پرۆسەكەدا ھەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچە دەگیرێتەبەر

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچەی خانەشنینان لەگەڵ عێراق وەفدێكیان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: بە دوو فڕۆکە دەستمانکردووە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی عێراقی لە سودانەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، یەکەم گەشتی گواستنەوەی هاوڵاتییانی عێراقییان لە وڵاتی سودانەوە دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەو…
Total
0
Share