گەرمیان.. لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە دوو رووداوی جیاوازدا چواركەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار كەس برینداربوو.

لە راگەیەندراوێكدا هاتووە، رووداوی یەكەم لە فولكەی گردەگۆزینە روویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا تۆكسۆن و نیسان ناڤارا كە بەهۆیەوە سێ سەرنشین برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوی دووەم لە گەڕەكی شەهیدان بووە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سیراتۆ كە لە منداڵێكی تەمەن شەش ساڵیداوە، بەهۆیەوە برینداربوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەرجەم بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێكردووە بەمەبەستی زانینی هۆكار و چۆنییەتی رووداوەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتێک بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان ئەنجامدرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکیان بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان لە چەند گەڕەکێک ئەنجامدا. سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share