هەولێر.. ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بارهەڵگرێكی كرد بە دوولەتەوە

یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان

لەسەر شەقامی دارەتوو لە هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بەهۆی تیژڕەوییەوە خۆی بە كیایەكی بارهەڵگری بچوكدا دا و كردی بە دوولەتەوە، دواتریش خۆی بە مینی پاسێكدا كێشا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 09:30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی جووتسایدی دارەتوو، هیۆندایەکی تایبەت، بەهۆی تیژڕەوییەوە خۆی بە کیایەکی بارهەڵگری بچوکدا كێشا و کردی بە دوولەتەوە، دواتریش خۆی کێشا بە مینی پاسێک و ئەویشی لە شەقام فڕێدایە دەرەوە.

“دوای ئەو هەموو پێكدادانەش، ئۆتۆمبێلەكە لە شەقام دەرچو و بەسەر گردۆڵكەیەك گیرسایەوە”، فازڵ حاجی وادەڵێت.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی ڕووداوەكەوە، چوار كەس بە سەختی برینداربوون و زیانی ماددیش بەر سێ ئۆتۆمبێل كەوت.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردوە، خێرایی ڕێگەپێدراو لەسەر ئەو جووتسایدە، بەهۆی ئەوەی ناوچەی دانیشتوانە، بە 60 كیلۆمەتر دیاریکراوە، بەڵام ئەو لێخوڕینەی کە کراوە لەلایەن هیۆندا تایبەتەکە، بەسەرووی 120 كیلۆمەتر دەخەمڵێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و بەغداد دەستگیرکرا.. چاودێریی کڕیاریان دەكرد

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند، كه‌ له‌ پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ به‌غداد و شاره‌كانی هه‌رێم كاریان…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت ئەمشەو…
Total
0
Share