نرخی زێڕ دابەزی

نرخی زێڕ بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا بەهای هەر ئۆنسەیەک بە سێ هەزار و 320 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە، بەپێی زانیارییەکانی بازاڕی تایبەت بە نرخی زێر لە جیهاندا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکاندا بە سێ هەزار و 320 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو 66 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزیوە.

هاوکات، نرخی زێڕ لەم مانگەدا بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد بەهۆی بەرزبوونەوەی هەر ئۆنسەیەک بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 500 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراک هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، لەبەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی…
Total
0
Share