“فڕۆكەخانەی كەركوك ئامادەیە بۆ كردنەوە”

فڕۆكەخانەی كەركوك

پارێزگاری كەركوك ڕایدەگەیەنێت، فڕۆكەخانەی مەدەنیی شارەكە ئامادەیە بۆ كردنەوە و داواش لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات فەرمان بداتە دەسەڵاتدارێتی فڕۆكەوانیی مەدەنی بۆ كردنەوەی.

ڕاكان سەعید جبوری، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت ڕایگەیاند، پرۆژەی فڕۆكەخانەی مەدەنیی كەركوك، یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكان و خەون و ئامانجی پێكهاتەكانی شارەكەیە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەسەر زاری جبوری وتیشی، “پرۆژەی فڕۆكەخانەكە لەئێستادا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ڕێگەپێدان لەلایەن دەسەڵاتدارێتی فڕۆكەوانیی مەدەنی”.

پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆكەخانەكە سەرجەم پێویستییەكانی لە ڕووی گۆڕەپانی نیشتنەوە و ئامێری ڕادار و چاودێری شەو و ڕوناكی و نوسنگەی فەرمانگە و دامەزراوە فیدڕاڵی و گومرگ و بنكەی تەندروستی و ئەمنی و بەرگری شارستانی و سەرجەم پێداویستییەكانی دیكەی تیایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كردنەوەی فڕۆكەخانەكە خزمەت بە نزیكەی چوار ملیۆن كەس دەكات، لەنێویاندا زیاتر لە ملیۆن و 600 هەزار دانیشتووی كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری، جگە لە پارێزگای دیالە و سەلاحەدین و موسڵ بەهۆی هەڵكەوتی پارێزگاكەوە.

جبوری ڕونیشیكردەوە، كردنەوەكەی تەنها ڕێگەپێدانی فڕۆكەوانیی مەدەنی ماوە و داواشی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد ڕێنوێنی بداتە فڕۆكەوانی مەدەنی و كاربكات لەسەر خێراكردنی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی كردنەوەی فڕۆكەخانەكە.

بابەتی پێشتر

هۆڵەندا داعشەکانی وڵاتەکەی لە ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان وەردەگرێتەوە

بابەتی دواتر

لە هێرشێكدا نۆ پێشمەرگە بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەنجومەنێكی تایبەت لە هەموو بوارە هونەرییەكاندا دروستدەكەین و پێكەوە هەنگاوی گەورە لەو بارەیەوە دەنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هونەرمەندانی بوارەكانی شانۆ، شێوەكاری، فیلمسازی و مۆسیقا…
Total
0
Share