هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی 12 سایلۆ

لە سێ پارێزگای هەرێم، سێ سایلۆ دروست دەكرێت، كە ساڵانە توانای وەرگرتنی 500 هەزار تۆن گەنمی  جوتیارانى هەیە، وەزیری كشتوكاڵیش دەڵێت، هەلێکی باشە بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان لەکاتی خۆیدا.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لەمیانی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەم پرۆژانە لە پێشینەی كارەكانماندابووە، هەلێکی باشە بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان لەکاتی خۆیدا”.

وتیشی، لە سێ پارێزگاكەی هەرێم سێ كارگە و سایلۆی تایبەتمەند دروست دەكەن، كە ساڵانە 500 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگرێت و بە پیشەسازی دەكرێت.

ڕونیشیكردەوە، سایلۆكەی هەولێركاركردن تیایدا بەردەوامە و ئەمڕۆش بەردی بناغەی سایلۆی سلێمانیان داناوە، لەچەند هەفتەی داهاتووشدا لە دهۆك، كە ئامادەكارییەكانی تەواوبووە، لەوێش بەردی بناغەكەی دادەنێن.

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم باسیلەوەشكرد، وەزارەتەكەیان هەنگاوی ناوە بۆ دامەزراندنی دوو كارگەی بنەتۆ بەوەش لە مساڵەوە خۆیان بنەتۆ بەرهەم دەهێنین و باشترین جۆریش دەخەنە بازاڕەوە.

هەرێمی كوردستان لە ئێستادا خاوەنی نۆ سایلۆیە لە پارێزگاكان بەجۆرێك لە هەولێر دوو سایلۆ، سلێمانی چوار سایلۆ، لە دهۆكیش سێ سایلۆ بە تەواو بونی ئەو سایلۆیانەش هەرێم دەبێتە خاوەنی 12 سایلۆ.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر بازرگانێك به‌ 92 كیلۆگرام مادده‌ی هێرۆینه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

بابەتی دواتر

ڤاكسینەكانی فایزەر و ئەسترازینیكا بەرامبەر كۆرۆنا هندییەكە كاریگەرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share