سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لەسنوری كفری، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، “به‌توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش له سنوور‌ی کفری ده‌که‌م”.
نێچیرڤان بارزانی لەپەیامەكەیدا دەڵێت، “سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌م که شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم.
سەرۆكی هەرێم ئەوەشی وتوە،” جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه.”
ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری قەزای كفری و پێشمەرگەیەك شەهیدبوو.
وەزارەتی پێشمەرگەش لەسەر ڕووداوەكە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، “چەندین جار هۆشداریمان دابوو، لە ئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، داعش توانیویانە خۆیان ڕێکبخەنەوە و كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن، داعش لە ئێستادا لە شێوەی گروپ و مەفرەزەی جۆراوجۆر دەرکەوتونەتەوە، بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییەش، ماوە ماوە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن”.