یوڤانتۆس بۆ بەرشلۆنە: دەستبەرداری دی لێخت نابین

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ماتیاس دی لێختی هۆڵەندی ببێت، هەوڵێکی یانەی بەرشلۆنەش بۆ ئەو مەبەستە پوچەڵ دەکەنەوە.

دی لێخت لە کۆتا نۆ ڕوبەڕووبوونەوەی یانەی یوڤانتۆس بەشداریکردووە، کۆی گشتی لەم وەرزەدا 31 یاریکردووە (2581 خولەک)، گۆڵێکی تۆمارکردووە و گۆڵێکی دیکەشی ڕەخساندووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، بەرگریکارەکە لە چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان و تەنانەت خولی ئیتاڵیاش شکستیهێناوە، هەست بە بێزاری دەکات و ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لەهەوڵدابوون بارودۆخەکە بقۆزنەوە.

لە کۆبوونەوەکانی خولی سوپەری ئەورپیدا لاپۆرتای سەرۆکی بارسا چاوی بە ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یوڤی کەوتووە، لەبارەی دی لێختەوە گفتوگۆی سەرەتاییان ئەنجامداوە، بەڵام سەرۆکی یانە ئیتاڵییەکە وەڵامەکانی نەرێنی بووە.

پاشان ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بە سوودوەرگرتن لە بوونی ڕۆناڵد کومان و فرینکی دی یۆنگ، کە هەردووکیان هۆڵەندی و هاونیشتیمانی دی لێختن، هەوڵیانداوە یاریزانەکە بە یانەی بەرشلۆنە قایلبکەن، بەڵام ئەم هەوڵەشیان شکستیهێناوە.

دی لێخت لە هاوینی 2019 داواکراوی یانەکانی بەرشلۆنە و یوڤانتۆس بوو، لە کۆتاییدا ئیتاڵییەکان توانیان بە موچە و ئیمتیازاتی باشتر بۆ یانەکەیانی دابینبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
9

میرکاتۆی زستانی 2021 دەبێتە بەهێزترین؟ حەوت بۆندی گەورە ئەگەری واژووکردنیان هەیە..

میرکاتۆی زستانی 2021 بۆ یانەکانی ئەوروپا ئاگرین دەبێت، هەندێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکانیان ئامادەییان نیشانداوە بۆندی هەژێنەر واژووبکەن، هەندێکی…
زیاتر ببینە

کیریۆس یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی تێنسی کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئوسترالی، نیک کیرۆس له‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی تۆمارکرد.…
Total
0
Share