نەتەوەیەكگرتووەكان: گۆڕانی ئاووهەوا بووەتەهۆی زیادبوونی كارەساتە سروشتییەكان

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانی ئاووهەوا بووەتە هۆی زیادبوونی خێرای كارەساتە سروشتییەكان لە ساڵی 2000ەوە، كە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بكەوێتەكار بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان.

نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ سنووردانان بۆ مەترسیی كارەساتەكان لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند، لەماوەی نێوان ساڵی 2000 بۆ 2019، ژمارەی ئەو ڕوداوە سروشتییانە ڕویانداوە 7 هەزار و 348 ڕوداو بوون، بەهۆیانەوە 1.23 ملیۆن كەس بوونەتە قوربانی و زیانی 2.97 ترلیۆن دۆلاری لێكەوتووەتەوە.

شارەزایان پێیانوایە، وڵاتانی گەورە پیشەسازی جیهان بەرپرسیاریەتیی گەورەیان لە تێكچوونی ئاووهەوا دەكەوێتەسەر، ئەو ڕێوشوێنانەش كە دەگیرێنەبەر، زۆركات سستن و گونجاو نین لەگەڵ قەبارەی مەترسییەكان.

لە ساڵی 2016 ڕێككەوتنی پاریس بۆ ئاووهەوا ئەنجامدرا لەپێناو كەمكردنەوەی ئەوەی ناودەبرێت بە “گەرمبوون” لە جیهاندا بۆ كەمتر لە 2%.

ڕێككەوتنە گەورەكە، كاردەكات لەسەر سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ئامانجەكان هەموو پێنج ساڵ جارێك، سەرەڕای پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی بە وڵاتانی هەژار.

لە ساڵی 2017 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی وڵاتەكەی لە ڕێككەوتنی پاریس تایبەت بە ئاووهەوا ڕاگەیاند و وتی، زیان بە ئابوریی ئەمریكا دەگەیەنێت و دواتریش ڕێگرییەكانی تایبەت بە پێوەرەكانی ژینگە كەمكردەوە.

بابەتی پێشتر

ئێران و عێراق لە کاری بانکیدا هاوکاری یەک دەکەن

بابەتی دواتر

لە هەنگاوی یەكەمدا زیاتر لە 100 هەزار نەمام لە شاخی گۆیژە دەڕوێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: تاوەباران دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە تاوەباران دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.…
Total
0
Share