بۆینگ بوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە فڕۆكە نوێكەی ئاشكرادەكات

فڕۆكەی بۆینگ

كۆمپانیای بۆینگ تایبەت بە دروستكردنی فڕۆكە، ڕادەستكردنی فڕۆكەی جۆری (737 ماكس) بە كڕیارانی ڕادەگرێت، بەهۆی دەركەوتنی كێشەیەك لە سیستمی پاراستنی تەزووی كارەبای فڕۆكەكەدا.

پێشتر لە 16ی ئەم مانگە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بۆینگ ڕادەستكردنی فڕۆكەی جۆری (737 ماكس)ی ڕاگرتووە، بەهۆی ئەو كێشانەی لە سیستمی پاراستنی وزەی یەدەگدا بەدیكراوە.

كێشە نوێكە دوای چەند مانگێك دێت لە گەڕانەوەی فڕۆكەكە بۆ خزمەت، پاش قەدەغەكردنی كاركردن بە فرۆكەكە بۆ ماوەی 20 مانگ، بەهۆی دوو ڕووداو، كە قوربانیی لێكەوتەوە.

دیڤ كالهۆن، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای بۆینگ لە نامەیەكی ئەلیكترۆنیدا بۆ فەرمانبەران وتی، كۆمپانیا دوا گۆڕانكارییەكان لەسەر پلان و بەڵگەنامەكان دەكات لەگەڵ كارگێڕیی فڕۆكەوانیی فیدڕاڵی، بۆ دیاریكردنی كاری پێویست لەپێناو گەڕاندنەوەی فڕۆكەكان لەلایەن كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانییەوە بۆ دووبارە خزمەتكردن.

دوای ئەوەی بەهۆی دوو ڕووداوەكەوە لەلایەن زۆرێك لە دەستەی ڕێكخەرەكانی جیهانەوە قەدەغەی لەسەر لابرا، بۆینگ زیاتر لە 85 فڕۆكەی (737 ماكس)ی ڕادەستكردووە.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

بردنەوەی مانچستەر سیتی لە پاریس سان جێرمان (1-2)

بابەتی دواتر

هاوسەرۆکی کەنەکە دژ بە هێرشەكانی توركیا داوای هەڵوێست لە لایەنە كوردستانییەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانى حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا ده‌دات

ته‌ندروستیی ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌ى حه‌بێكه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و له‌ئێستاشدا له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر خانمانى…
Total
0
Share