تورکیا لەسەر دانپێدانانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەکات سەبارەت بە دانپێدانانی جۆ بایدن بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشكرایكرد، “ئۆنال سادات، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە دەیڤد ساترفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە توركیای وتووە، ڕاگەیەندراوەکەی ئەمریکا سەبارەت بە ناساندنی کوشتنی ئەرمەنییەکان بە جینۆساید هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە”.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا دووپاتیكردووەتەوە، “ئەو ڕاگەیەندراوەی ئەمریکا ڕەتدەکەینەوە، بەو مانایەی لای ئێمە پەسەندکراو نییە و بەتوندی سەرکۆنەی دەکەین”، دەشڵێت، “ئەو ڕاگەیەندراوەی ئەمریکا زیان بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەگەیەنێت، کە چارەسەرکردنی مەحاڵ دەبێت”.

دوێنێ شەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا کوشتنی ئەرمەنییەکانی لە ساڵی 1915دا لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی عوسمانییەکان بە کۆمەڵکوژی ناساند، ئەمەش دانپێدانانێکی مێژووییە و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکای وەک دوو ئەندامی ناتۆ ئاڵۆزتر کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس: دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلێک سووتەمەنی وایە

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلێک سووتەمەنی وایە کە خەریکە دەتەقێتەوە و دەشڵێت، “پێویستە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران: سبەینێ یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە واژوو ناکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، سبەینێ یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە واژوو ناکرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: “پڕۆسەی فەرمی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە…
Total
0
Share