ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەکەی هەولێر و تەقینەوەکەی بەغداد دەربڕی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام پشتگیری لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکات و هەر کەسێکیش هەڕەشە لە لەو ئاسایشە بکات ڕەتدەکرێتەوە.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “عێراق لەسەر ڕەوتی گەشەسەندنی ناوخۆیی، کارەکتەرێکی چالاک و ڕۆڵێکی بنیاتنەر لە ناوچەکە دەگێڕێت، بەڵام کەسانێک لە ڕێگای تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستی، تێکدانی ئاسایش و دەیانەوێت ئەم ئامانجەی عێراق تێکبدەن”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاندووە، ” عێراق بەو توانایانەی کە هەیەتی دەتوانێت لەم رێڕەوە سەختانە تێپەڕێت و ئاسایش و سەقامگیری عێراق بەشێکی دانەبڕاوی ئاسایش و سەقەمگیری ئێران و ناوچەکە دەزانین و درێغی لە هیچ یارمەتیەک بۆ پشتگیری عێراقی دۆست و برا ناکەین”.

بۆچوونی ئێران لەسەر ڕوداوەکانی ئەم دواییەی عێراق ڕەنگە پێچەوانەی ئەو بۆچونەبێت کە لەگەڵ چالاکی هەر گروپێکی چەکداری شیعەدا لە عێراق یەکەمجار پەنجەی تاوان بۆ خودی ئێران ڕادەکێشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی نوێی هێرش بۆسەر تاران دەستیپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
Total
0
Share