بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند، دەمەوێت ڕۆڵی پردێک ببینم بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز، رایگەیاند، دەمەوێت ڕۆڵی پردێک ببینم بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ، هەروەک ئەو ڕۆڵەی باوکم دەیگێڕا.
وتیشی، “ئەوەی من نیگەران دەکات قەیرانە مرۆییەکانن، چونکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر لەوەی پێویستە جەنگ و ململانێمان دیوە و ئێستاش کاتی سەقامگیری و ئاشتییەکی ماوە درێژە”.