ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پەیوەندییەكانی بەغداد و تاران ئاشكرا كرد

لە دیدارێكدا كە لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەنجامیداوە، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد ئاشكرایكردووە، پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران ئاسایین.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد كۆبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، ماتیۆ تولەر ڕایگەیاندووە، “ئەمریكا ئاگاداری پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێرانە، پەیوەندییەكی ئاساییە و خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی دەكات”.

باڵیۆزەكەی ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەڕوو، وڵاتەكەی دەیەوێت بارودۆخی هەرێمی ئاسایی بێت و ئاڵۆز نەبێت، باسی لەوەشكردووە، “دانوستانەكانی ڤییەنا دەبێتە پردێكی متمانە لەنێوان واشنتن و تاراندا”.

لەو كۆبوونەوەیەدا، باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوریی عێراق و ناوچەكە كراوە.

بابەتی پێشتر

ڕێكارەكانی كەمكردنەوەی زیانەكانی وشكەساڵی لە هەرێم دەستیان پێكردووە

بابەتی دواتر

سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی سوێندی دەستووریان خوارد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە کاتژمێرێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات و تا ئێستاش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە رانەگەیەندراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە…
Total
0
Share