پیاوێکی ئێرانی دوای کوشتنی ژنی یەکەمی لە شارۆچکەیەکی دیکە ژنی دووەمی کوشتووە

پیاوێکی دانیشتوی شاری ئەهواز لە ئێران، ئەمڕۆ 5ی نیسان دوای ئەوەی ژنی یەکەمی خۆی و سێ نزیکی ژنەکەی کوشتووە، پاشان چووەتە شارۆچکەیەکی دیکە و لەوێش ژنی دووەمی و سێ کەسی دیکەی کوشتووە و دواتر خۆشی کوشتووە.

میدیاکانی ئێران وەک گوزارشت لە ڕوداوەکە دەڵێت، “ڕوداوەکە کوشتنی بە کۆمەڵە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا 9 کەس بە چەک کوژراون، ئەمەش ئامارێکی بەرزی کوشتنە بە بەراورد بە ڕوداوێکی ئاسایی.

بەپێی وتەی جەمال عالمی نیسی، پارێزگاری ئەهواز ئەو پیاوە ئاڵودەبووە بە مادە هۆشبەرەکان و پێشتر چەندین جۆر دەرمانی کێشاوە، بۆیە ئەمڕۆ سەرەتا سێ کەسی لە خێزانی یەکەمی کوشتووە و پاشان خێزانەکەی کوشتووە، بەمەشەوە ڕانەوەستاوە بەڵکو چووەتە شارۆچکەی کارون و لەوێش خێزانی دووەمی و سێ کەسی دیکەی کوشتووە، پاشان خۆشی کوشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات

سەرۆك كۆماری توركیا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات كە بەشێكی پەیوەندیدارە بە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان…
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتۆن و ئەنقەرە دەگەڕێنەوە بۆ هاوکاری تەواو لە بوارەکانی ئابوری و ئاسایشدا

دوای ئەوەی ئەنقەرە رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دەربڕی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، “واشنتۆن…
Total
0
Share