ئێران لە گەڕانەوەی 5 ملیار دۆلارەکەی لای عێراق گلەیی دەکات

ئەندامێکی ژوری بازرگانیی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق گلەی دەکات بەوەی حکومەتی عێراق خۆی دور دەگرێت لە پێدانەوەی ئەو 5 ملیار دۆلارەی کە بە ئێران قەرزارە.

حەمید حسێنی، ئەندامی ژوری بازرگانیی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئیلنا ڕایگەیاندووە، “حکومەتی عێراق بە بەهانەی مانەوەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر بانکەکانی ئێران خۆیان بە دور دەگرن لە گەڕانەوەی ئەو پارەیەی کە قەرزارن”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، حکومەتی عێراق هیچ کێشەیەکی نییە ئەگەر پارەی کارەباکەی کە قەرزاری ئێرانە بە پارەی عێراقی بداتەوە، بەڵام لەبارەی پارەی غازی سروشتییەوە تا ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە.

پێشتر سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ڕایگەیاندبوو، “پارەی غازی سروشتی کە عێراق لە ئێرانەوە هاوردەی دەکات دەبێت بە دۆلار بدرێت، لە کاتێکدا ئێران ناتوانێت بەهۆی سزاکانەوە دۆلاری ئەمریکی وەربگرێت”.

لەسەر هەمان پرس فەیسەڵ عیساوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشتر ئاشکرایکردبوو، “ئێران دەیەوێت پارەکەی بە دۆلار وەربگرێتەوە، ئەمەش لەگەڵ سیستمی بانکی ئەمریکا و سزاکانی سەر ئێران یەکناگرێتەوە”.

ڕەنگە ئێران ڕازی بوبێت بە وەرگرتنەوەی پارەکەی بە دیناری عێراقی بۆیە لە ڕێگەی حەشدی شەعبی و لایەنە شیعەکانی نزیک لە خۆیەوە فشاری دەکرد بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بۆ ئەوەی کاتێک دینارەکانی گۆڕیووە بە دۆلار زیانی پێنەگات.

بابەتی پێشتر

ماكرۆن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ كازمی ئەنجامدا

بابەتی دواتر

ناپۆلی 4-3 کرۆتۆنی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share