هەولێر.. لە ڕۆژانی نەورۆزدا 92 تاوان و حەوت ڕوداوی هاتوچۆی “مەترسیدار” ڕویانداوە

42 هەزار و 772 گەشتیاریش سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا لە سنوری شارەكەدا 92 تاوان و حەوت ڕوداوی هاتوچۆی “مەترسیدار” ڕویانداوە.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی كار و چالاكییەكانی ڕۆژانی جەژنی نەورۆز بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە سێ ڕۆژی نەورۆزدا حەوت “ڕوداوی هاتوچۆی مەترسیدار” ڕویاندا کە بەهۆیانەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و 27ی دیكە برینداربوون.

سەبارەت بە تاوانەكانیش لە شارەكە دەڵێت، 92 تاوان تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە 87 تاوانیان ئاشکراکراوە و تاوانباران دەستگیرکراون و پێنج تاوانیش لەژێر لێکۆڵینەوە دایە. ئاماژەشدەدات، هەر لەو سێ ڕۆژەی نەورۆزدا 10 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و یەك حاڵەتی ڕزگارکردن لە خنکان هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ماوەی نێوان 16ی ئازار تاوەکو 23ی ئازار، 42 هەزار و 772 گەشتیار سەردانی پارێزگاكەیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی دەستەی…
Total
0
Share