پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تەقەكەر ڕادەگەیەنێت

دوو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

دوو كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لەسەر شاخی گۆیژە لە سلێمانی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركران.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كە لەناو شار و ناوچە گەشتیارییەكان بڵاوەیان پێكرابوو، دوێنێ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەناو شاری سلێمانی و شاخی گۆیژە تەقەیان كردبوو.

ئاشكراشیكرد، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا و چەكێك لە جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتباران بووە.

پۆلیسی سلێمانی ڕونیشیكردوەتەوە، لەئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (م.أ.م.) لەدایكبووی 2003 و (ش.أ.ر.) لەدایكبووی 2001 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندی گرانبەهاترین شۆفێرانی "فۆرمولا 1" بۆ ساڵی 2021

بابەتی دواتر

"پەرلەمان دەتوانێت بیگۆڕێت"<br> حكومەتی ناوەند لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار ڕونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share