لیرەی توركی 17%ی بەهاكەی لەدەستدا

بەراورد بە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو دابەزینێكی بەرچاوی بەسەرهاتووە

لیرەی توركی ئەمڕۆ زیاتر لە 17%ی بەهاكەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا، ئەمەش دوورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندیی وڵاتەكەی لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆكەوە، بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار لە مامەڵەكانی بازاڕدا دراوەكە لە نرخی 8.47 لیرە بەرامبەر دۆلارێك مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا كۆتایی هەفتەی ڕابردوو 7.22 لیرە بەرامبەر دۆلارێك بوو.

شەهاب قوجی ئۆغلو، شارەزای بانك و پەرلەمانتاری پێشوو لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار، دەبێتە سێیەمین پارێزگاری بانكی ناوەندی كە لەلایەن ئەردۆغان-ەوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2019ەوە لەو پۆستە دوورخراوەتەوە.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبێ هیچ ئەنجامێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس بەبێ هیچ پێشنیارێک بۆ گۆڕینی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانەوە کۆتاییهات. ئەندامانی هاوپەیمانیی ئۆپیک…
Total
0
Share