کۆی مادەکانی هەمواریی یاسای دادگایی فیدڕاڵی پەسەندکرا

لە کۆبوونەوەی کاتژمێر 7:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ 18 ی ئازار، بە دەنگی 50 کۆ یەک هەموارە کۆنەکەی پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی پەسندکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی هیوا بەشداریان نەکرد و به‌ پشتبه‌ستن به‌ زۆرینه‌ی ساده‌ی واتە ٥٠ کۆ یەک ده‌قی پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای ژماره‌ 30ی ساڵی 2005ی دادگای باڵای ئیتیحادی په‌سندکرا.

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا بڕیاردرا سبەی 19 ی ئازار کاتژمێر 1:00 کۆبوونەوە دەستپێبکاتەوە و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە.

بابەتی پێشتر

یاسای دادگای فیدراڵی تێدەپەڕێندرێت و بودجەش دەخرێتە دەنگدانەوە

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی بکوژی دوو کەسەکەی سەرچناری بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share