بەرهەمهێنانی خورما لە عێراق لە ساڵی 2020دا زیادی كردووە

دەزگای ئاماری عێراق ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ڕابردوودا لە وڵاتەكەدا 735 تۆن خورما بەرهەمهێنراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار، دەزگای ئاماری عێراق ڕایگەیاندووە، لە ساڵی 2020دا 735 هەزار و 400 تۆن خورما بەرهەمهێندراوە، بەوەش 15% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

دەزگاكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، خورمای زوهدی سەرەكیترین جۆری خورمایە كە لە عێراق بەرهەمهاتووە، 54%ی كۆی بەرهەمەكانی خورما لەو جۆرە بووە.

لە ئامارەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ساڵی ڕابردوودا 396 هەزار و 700 تۆن خورمای زوهدی بەرهەمهاتووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی 18.8% زیادی كردووە.

لە ڕیزبەندی دووەمیشدا، خورمای خەستاوی دێت كە 82 هەزار و 370 تۆنی لێ بەرهەمهێندراوە.

تا شەستەكانی ساڵی سەدەی ڕابردوو، عێراق خورمای 75%ی جیهانی دابین دەكرد و پلەی یەكەمی هەبوو لەڕووی بەرهەمهێنانی خورما، بەڵام چوار دەیەی ڕابردوو بەهۆی جەنگ و شەڕ و ئاڵۆزییەكانەوە پاشەكشێی كردووە بۆ ڕیزبەندی نۆیەم.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو موچە دابەش دەكرێت

بابەتی دواتر

شەڕە زلە .. یارییەكی سەیر و دەگمەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعسی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشیی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی پەیوەندار بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک…
Total
0
Share