پۆلیسێکی هۆڵەندی یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئاتالانتا بەڕێوەدەبات

دانی ماکیلی، ناوبژیوانی هۆڵەندی

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) ناوی ئەو داوەرانەی ئاشکراکرد، کە سەرپەرشتی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگ دەکەن.

بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، دانی ماکیلی هۆڵەندی دەبێتە داوەری ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئاتالانتا، کە بڕیارە سێشەممە لە شاری مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ ئەنجامبدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، دانی ماکیلی هۆڵەندیە و لە وڵاتەکەی وەک پۆلیس کاردەکات، جگە لەو ئەرکە فەرمیە لە بواری تۆپی پێدا وەک ناوبژیوانێک جێگەی خۆیی کردووەتەوە.

ڕیاڵ مەدرید یاری چوونی قۆناغی 16ی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە ئاتالانتا بێرگامۆ بردەوە، یاری گەڕانەوە یەکێک دەبێت لە بەهێزترینەکان و ماکیلی داوەری هۆلەندی دەکەوێتە ژێر فشاری یاریزانانەوە.

دانی ماکیلی، لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکی پۆلیسیدا

بە بڕیاری (یوێفا)، یاری نێوان مانچستەر سیتی و مونشنگلادباخ لەلایەن سێرجی کاراسێڤی ڕووسییەوە بەڕێوەدەبرێت، یارییەکەش لە یاریگای پوشکاش ئارینا لە بۆداپێست ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

هۆکاری دواخستنی گفتوگۆی پەرلەمان لەسەر بودجە ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

پێدەچێت ڤیزای نێوان عێراق و ئێران هەڵگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share