پەرلەمانی ئێران: دانوستانەکانی ڤیەننا بە شێوازێکی نوێ دەستپێدەکاتەوە

هەڵوێستەکانی ئەمریکا و ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆکان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا هیچ نەرمییەکی تێدا بەدینەکرا، دوای چەند گەڕێکی دانوستانەکان لە مانگی نیساندا ڕاگیرا.

وەحید جەلال زادە سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گەڕێکی نوێێ دانوستانەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە شێوازێکی نوێوە دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەرپەرشتیی بەشداریکردنیان لە دانوستانەکانی ڤیەننا دەکەن.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە سەبارەت بە شێوازی نوێی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ڕەتیکردەوە هیچ زانیارییەک بخاتەڕوو.

لەلایەکی دیکەوە بەر لە 10 ڕۆژ نوێنەری ئەمریکا تایبەت بە کاروباری ئێران ڕۆبەرت مالی، نیشانەی پرسیاری لەسەر چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دانا، گومانی لە چارەنوس و ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەننا نیشاندا کە دوای حەوت گەڕی دانوستان نەیانتوانی بگەنە هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015.

ڕاشیگەیاند، گەرانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی کارێک نییە ئیدارەی ئەمریکا بەتەواوی بتوانێت بیکات بەبێ هاوکاریی ئێران.

ڕەتیشیکردەوە هیچ ڕێژەیەک بۆ ئەگەری سەرکەوتنی ئەو ڕێککەوتنە دیاریبکات و وتی، دیاریکردنی هەر ژمارەیەک لەو ڕووەوە بێسودە چونکە بەرەوپێشچوون لەو دۆسیەیەدا پشت بەو هەنگاوانە دەبەستێت کە ئێرانیەکان دەینێن.

بابەتی پێشتر

هەوڵیانداوە كچە دووگیانەكەیان بڕفێنن.. خێزانێكی عێراقی لە ئەمریكا دەستگیركران

بابەتی دواتر

تاڵیبان دەتوانێت بەڵێنی كۆتایی هێنان بە بازرگانیی ئەفیون بهێنێتەدی؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share