ئاسایشی هەولێر بکوژی گەنجەکەی بنەسڵاوەی دەستگیرکرد

بەڕێوبەرایەتیی ئاسیشی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار ڕایگەیاند کە بکوژی ئەو گەنجەی دوێنێ بە کوژراوی لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە دەستگیرکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ” دوێنێ 2021/3/12 لەسنوری قەزای دەشتی هەولێر تەرمی هاووڵاتی(علی صباح سوار قادر) بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دۆزرایەوە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بەلێکۆڵینەوە لە تاوانەکە و دۆزینەوەی تاوانباران،لە ئەنجامدا توانرا شەوی ڕابردوو تاوانباران دەستنیشان بکرێن کە دانیشتووی (بنەسلاوە)ن”.

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، “بکوژی سەرەکی گەنجەکە ناوی (ع.أ.ع)ە وهەریەک لە (ب.ع.أ)و(ش.ه.ج) هاوکاری بکوژەکە بوون و لەگەڵ چەکێکی جۆری (دەمانچە)کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە دەستگیرکراون”.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس تاوانبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکەش کێشەی کۆمەڵایەتیی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 857 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

لە مانگی رابردوودا 857 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایكبوون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی…
Total
0
Share