حکومەتی سوریا ئەمریکا بە بردنی گەنمی سایلۆکانی ڕۆژئاوای کوردستان تۆمەتبار دەکات

ئەوە جاری یەکەم نییە کە حکومەتی سوریا تۆمەتی بردنی نەوت و گەنم دەداتە پاڵ سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان و دوێنێ پێنجشەممە، جارێکی دیکە حکومەتی سوریا ئەمریکای بەوە تۆمەتبارکرد گەنمی سایلۆکانی “تەل عەلۆ”ی بردووە.

ئاژانسی فەرمی حکومەتی سوریا ڕایگەیاندووە، “سوپای ئەمریکا بەردەوامە لە شکاندنی سەروەری سوریا و 20 کامیۆن گەنمی لە سایلۆکانی تەل عەلۆ لە پارێزگای حەسەکە بردووە بۆ عێراق”.

تۆمەتەکانی حکومەتی سوریا وەهایە کە گەنمەکەی ئەو ناوچەیەی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانەی عێراق یان هەرێمی کوردستان کراوە.

لەبەرامبەر ئەم تۆمەتانەدا، پێشتر هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، ڕایگەیاندووە، “حکومەتی سوریا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو تۆمەتانەوە هەسەدە و ئەمریکا لای سورییەکان ناشرین بکات یان وەک دوو هێزی تاڵانکەر نیشانی بدات”.

ئاژانسە سورییەکە ڕایگەیاندووە، “دەروازەی سنوری الولید، کە دەروازەیەکی نافەرمییە بووەتە شوێنی گواستنەوەی سەروەت و سامانی سوریا بۆ عێراق و لەو دەروازەیەوە گەنم و نەوتی سوریا دەبرێتە عێراق”.

بابەتی پێشتر

تەرمی گەنجێک لە باخەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی شەڕە تەقەوە لە سلێمانی دوو کەس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share