سێ کاروانی پشتیوانی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە عێراق کراوەتە ئامانج

گروپێکی چەکداری سەربە  “مقاوەمەی عێراق” ئاشکرایدەکات، سێ کاروانی پشتوانی سەربازی سوپای ئەمریکا لە پارێزگاکانی ئەنبار و موسەنا و بابل کراونەتە ئامانج.

گروپەکە ئاشکرایکردووە لە سێ شوێنی جیاواز هێرشیانکردووەتە سەر چەند کاروانێکی پشتیوانی بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی گروپەکە، هێرشی یەکەم لە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی شاری فەلوجە ڕویداوە لە پارێزگای ئەنبار و هێرشی دووەم لە ناوچەی سەماوە لە پارێزگای موسەنا و هێرشی سێیەم لە شاری حلە لە پارێزگای بابل ئەنجامدراوە.

ئەو گروپەی ناو مقاوەمەی عێراق کە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بابلی لە ئەستۆگرتووە خۆی وەک گروپێکی چەکداری تازە دروستبوو ناوبردووە بەناوی “اصحاب الکهف” و دوو هێرشەکەی دیکە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ نەگرتووە.

لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس و مەهدی موهەندیس، یەکێک لە بەڕێوبەرانی دەستەی حەشدی شەعبی گروپە چەکدارییەکانی سەربە حەشدی شەعبی هێرشەکانیان بۆسەر سوپای ئەمریکا و ئامانجەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێکردووە، سوپای ئەمریکاش دەڵێت لەکاتی گونجاودا وەڵام دەداتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لوتکەی یونایتد و میلان بە یەکسانبوون کۆتاییهات

بابەتی دواتر

سێ بار هێلكەی ئێرانی دەستیان بەسەردا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: زۆرینەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
Total
0
Share