داواکاری گشتیی تورکیا داواكارە ژنێكی پێشكەشكار 11 ساڵ زیندانیبكرێت

داواکاری گشتیی تورکیا داوای 11 ساڵ زیندانیكردن بۆ “سەدەف کەباش” دەکات، کە بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەستگیركراوە.

مانگی ڕابردوو لەكاتی پێشكەشكردنی پرۆگرامە تەلەڤیزیۆنییەكەیدا لە كەناڵی “تیلی 1″ەوە، سەدەف كەباش ژنە میدیاكاری تورك پەندێكی “چەرکەسی” بە نموونە هێنایەوە و ئەوەش بە سووكایەتیپێكردنی ڕاستەوخۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لێكدرایەوە.

كەباش وتی، “پەندێكی زۆر باو هەیە دەڵێت، “ئەو سەرەی تاجی لەسەردەنرێت، داناتر دەبێت، بەڵام پێمانوایە ئەوە دروستنییە، گا بە چوونەناو كۆشك نابێتە پاشا، بەڵكو كۆشك دەبێتە تەویلە”.

بەپێی یاسای تورکیا سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار ساڵێک تا چوار ساڵ زیندانیكردنی بۆ دانراوە، بەڵام داواکاری گشتی دەڵێت، کەباش سووکایەتی بە سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆ و عادل قەرە ئیسماعیل، وەزیری ڕێگاوبانیش کردووە، بۆیە تێکڕا حکومەکەی 11 ساڵ زیندانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیاسەتی نوێی خۆی لەگەڵ جیهان ئاشكرادەكات
ئێران: چارەنووسی گەلەكەمان وابەستەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناكەین

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، “كۆماری ئیسلامیی ئێران، چارەنووسی گەل و وڵاتەكەی وابەستەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناكات، بەڵكو بەرژەوەندییە هاوبەشەكان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: بەغداد و ئەنقەرە لەبارەی گواستنەوەی نەوتی خاو بە بۆری عێراق-تورکیا کۆبوونەوە

جارێکی دیکە عێراق و تورکیا لەبارەی میکانیزمەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو بە بۆری عێراق-تورکیا، کۆبوونەوە. وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین: ئیســ.ـرائیل پێنج جار هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر عێراق

سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین رایگەیاند، “ئیســ.ـرائیل پێنج جار هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر عێراق”. حەیدەر بەرزنجى، سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین بۆ گفتوگۆ…
Total
0
Share