ئاسایشی سلێمانی دەستیبەسەر 25 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر 25 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ (شیشە)، بەڕێوبەری مادەهۆشبەرەکانیش دەڵێت، “ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر بەردەوام بەرزدەبنەوە”.

هەولێر.. دوو تۆمەتبار بە 25 كیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوبەری نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان لە سلێمانی ڕایگەیاند، “لە سنوری هەرێمی کوردستان دەستمانگرتووە بەسەر 25 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا، ئەوانەشی ئەو مادەهۆشبەرەیان هێناوەتە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون”.

جەلال ئەمین بەگ وتیشی، “مادەکان لە جۆری کریستاڵ (شیشە)ن کە ترسناکترین جۆری مادەی هۆشبەرە، هەرکەسێک بۆ ماوەی شەش مانگ بەکاریبهێنێت کاری دڕندانە دەکات، تەقە دەکات و چەقۆ دەوەشێنێت و دەستدرێژیی سێکسی تەنانەت بۆ سەر کەسە نزیکەکانی خۆشی ئەنجام دەدات”.

بەرپرسەکەی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی باسیلەوەشکرد، ئەوانەی ئەم بڕە مادە هۆشبەرەیان هێناوەتە هەرێمی کوردستان بەنیازبوون بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەڕێگەی پۆست کە بەشێوەیەکی وا لە کارگە دەیشارنەوە کەسانی زۆر شارەزا نەبێ ناتوانرێت هەستیان پێبکرێت.

“ئێستا ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانی بە مادەی هۆشبەر بەردەوام بەرزدەبنەوە، هیچ کاتێک نەبووە ئامارێک کەمتر بوبێت لەوەی پێشوتری خۆی، ئێستا ژنانیش بە ڕێژەی زیاتر لە پێشوو بەکاریدەهێنن و بازرگانی پێوەدەکەن تەنانەت هەندێجار تەمەنی خوار 18 ساڵیشی تێدایە”، جەلال ئەمین بەگ وادەڵێت.

بە پێی دوایین ئاماری فەرمی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، 302 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر کە 115 کیلۆگرامی هیرۆین، 55 کیلۆگرامیش مادەی کریستاڵ و زیاتر لە 9 هەزار شیتی حەبی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە.

هەروەها هەزار و 712 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

بابەتی پێشتر

لەسەر گاڵتەكردن بە هاوڵاتییەك لە سلێمانی پێنج كەس دەستگیركران

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share