وێنە.. دوو فڕۆکەی B52ی ئەمریکی بەسەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسوڕێنەوە

ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرایکرد، دوو فڕۆکەی B52ی سوپای ئەمریکا بۆ پاراستنی ئەمنیەتی زیاتری ناوچەکە دەسوڕێنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەییەکە ئەمڕۆ 7ی ئازار، دوو فڕۆکە جەنگییەکە دەستیان بە گەشتکردووە و دەیانەوێت دڵنیایی بدەنە هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچەکە کە ئەمنییەتیان پارێزراوە.

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا، ئاماژە بەوەدەکات، ئەو فڕۆکە جەنگییانە ئەرکیانە هەموو مەترسییەک لەسەر ناوچەکە دوربخنەوە لە ئەگەری ڕودانی هەر ڕوداواێک، بەتایبەت لەسەر وڵاتانی سعودییە و قەتەر و ئیسرائیل.

هەر ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، وڵاتەكەی وەڵامی هێرشە موشەكییەكانی سەر عەین ئەسەد دەداتەوە لە عێراق “لەو كات و شوێنەی كە خۆی دیاری دەكات”.

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار، لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئەی بی سی ڕایگەیاندووە، “ئەمریكا وەڵامی هێرشە موشەكییەكانی سەر بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە عێراق دەداتەوە، لەو كات و شوێنەی خۆمان دیاریان دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
Total
0
Share