یاسایەك هەلی كار بۆ دەرچووانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری دەستەبەر دەكات

پەرلەمانی عێراق، سەرگەرمی پەسەندكردنی پرۆژەیاسایەكە كە دەبێتەهۆی دەستەبەركردنی هەلی كار بۆ ژمارەیەكی زۆر لە دەرچووانی هەردوو كۆلێژی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری.

لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “سبەی پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم دەكات بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ڕێكخستنی بەكرێدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان و تاپۆكردنیان و بەخشینی مافی بەكارهێنانیان بە دەرچووانی كۆلێژی كشتوكاڵ.”

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار، سەلام شمەری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكان لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، “یاساكە خزمەتێكی زۆر بە دەرچووانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری دەكات و دەیانكات بە خاوەنی كار و پرۆژەی خۆیان.”

وتیشی، “یاسایەكی تریش هەیە كە خۆتەرخانكردنی ئەندازیارانی كوشتوكاڵی بۆ بواری كشتوكاڵ دەستەبەر دەكات و ئەوەش گرنگییەكی زۆری هەیە، بەوپێیەی خزمەت بە هەزاران دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵ دەكات.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە واشنتن لەگەڵ رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ خاتوو ئەلیزابێس ریچارد، رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی…
Total
0
Share