سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی حكومەتێكی بەهێز و كارای بۆ خزمەتی خەڵك دەوێت

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیی لە رافایل مۆڤسێسیان، سەرۆكی نێردەی دیپلۆماسیی كۆنسوڵخانەی كۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە راگەیەندراوێکی هەژماری فەیسبوکی سەعدی پیرەدا هاتووە، سەرەتای دیدارەكە، ناوبراو پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی نوێی نێردەی دیپلۆماسیی ئەرمینیا لێكرد، كە چەند هەفتەیەكە دەستبەكاربووە، هیوای خواست لە ماوەی مانەوەیدا، رۆڵێكی بەرچاو بگێڕێت بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانی و ئابووری و كلتورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەردوو گەلی كورد و ئەرمەن، وەك دوو گەلی بە رەچەڵەك ئاری لە ناوچەكدا، لە چەند روویەكەوە خاڵی هاوبەشی مێژوویی و كەلتوورییان هەیە.

هەر لەو دیدارەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوری و سەربازییەكانی ناوچەكە بەگشتی و عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد، بەتایبەتیش هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆ و دانوستاندنەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان.

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خوازیاری پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارایە بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان لە سەرجەم سێكتەرەكاندا”.

لای خۆیشیەوە، رافایل مۆڤسێسیان، وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی ئەرمینیا و دوایین پەرەسەندنەكانی سیاسی و ئابووریی وڵاتەكەیان، تیشكی خستەسەر ئەو پێشكەوتنە بەرچاوانەی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا لە چەند ساڵی رابردوو لە بوارە جیاوازەكان بەخۆوەی بینیوە، بەشێوەیەك ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئەرمینیا ساڵانە زیاترە لە 200 دووسەد ملیۆن دۆلار و بەشێكی زۆری ئەو جوڵە بازرگانییەش لەگەڵ هەرێمی كوردستانە، وتیشی، “لە هەوڵداین ئەو پەیوەندیانە پەرەپێبدەین، بەشێوەیەك سەرجەم كەرت و سێكتەرەكانی تریش بگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی چاودێرانی هەڵبژاردنەکان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە تۆمارکردنی چاودێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەردەوامن…
Total
0
Share