وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم سێ موچە بەیەکەوە دابەشدەکات

بەپێی هەواڵێکی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی سەربە هەمان وەزارەت سێ موچە بەیەکەوە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لیوا هاوبەشەکان، بۆ ئەم مانگە سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن بە ڕێژەی %100 هەروەها  کێشەی مووچەی لیوای 12 ی پیادەش چارەسەر کراوە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین مووچە وەردەگرن”.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هاوکاری دارایی و سەربازی ئەو لیوا هاوبەشانە دەکات کە لە چوارچێوەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی پێشمەرگە دروستکراون و لەژێر ناوی هاوکاری دارایی ئەو هێزانەی دژی داعشن پارەیان بۆ ڕەوانە دەکات”.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاشکرایکردووە، لەم مانگەوە هاوکارییە داراییەکان راستەوخۆ لە رێگەی هەژمارێکی بانکییەوە راستەوخۆ دەدرێتە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتیش وەک موچە دابەشی دەکات.

بابەتی پێشتر

شاندەكەی حكومەتی هەرێم لە بەغداد گەڕانەوە و "ترس لە پابەندنەبوونی هەولێر هەیە"

بابەتی دواتر

بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆرۆناوە پۆلیسی كەركوك 40 كەسی لە سێ ڕۆژدا دەستگیركردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share